کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی مانگرتنی سەرانسەری لە کوردستان و ئێران

12:25 - 3 سەرماوەز 2722

پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی گشتیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ئەوەیکە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و چالاکانی مەدەنیی ئێرانی و کوردستانی بانگەوازی مانگرتنیان ڕاگەیاند، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران، خەڵک دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و بەو شێوەیە پەیوەست بوون بە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێرانەوە بەدژی کۆماری ئیسلامی.

کۆماری ئیسلامی وێڕای ئەوەیکە هەوڵی داوە پێش بە مانگرتن لە شارەکان بگرێ، هێزێکی زۆری بە نێو شارە کوردستانییەکان‌دا بڵاوە پێ کردووە، بەڵام خەڵک بەبێ گوێدان بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕێژیم زۆربەی دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و پشتیوانییان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە.