کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی دووکاندارانی سەقز بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرانسەری

12:29 - 3 سەرماوەز 2722

دووکاندارانی شاری سەقز، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕەوای گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی بە داخستنی دووکان و شوێنی کارەکانیان مانیان گرت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی گشتی بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتن لە سەرانسەری ئێران و کوردستان، کاسبکاران و خاوەن پیشەکانی شاری سەقز بە داخستنی دووکانەکانیان پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینی سەرانسەریی کوردستانەوە.

دووکانداران و خاوەن پیشەکانی شاری سەقز، بەردەوام پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی گشتی بۆ مانگرتن،  تەواوی شوێن و دووکانەکانیان داخستووە و پاڵپشتییان لە شۆڕشی سەرانسەریی کردووە؛  ئەمڕۆش بەهەمان شێوە پاش بانگەوازی گشتی بۆ مانگرتنی سەرانسەری بە داخستنی دووکانەکانیان پەیوەست بوون بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەدژی ڕێژیمی ئێران.