کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندارێکی شاری مەهاباد چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە

14:56 - 3 سەرماوەز 2722

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی "شەماڵ خەدیریپوور" کە حەفتەی ڕابردوو و لە درێژەی ڕاپەڕینەکەی شاری مەهاباددا بریندار ببوو، بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ گیانی شەهید بوو.

شەماڵ لە خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردوو دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار ببوو.