کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیسرائیل

15:17 - 3 سەرماوەز 2722

کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای کوژرانی بەرپرسێکی هێزی ئاسمانیی سپای تێرۆریستیی پاسداران لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سووریە، هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیلی کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای ئەوەیکە بەرپرسێکی پلەبەرزی هێزی ئاسمانیی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە دیمەشقی پێتەختی سووریە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لەنێو بردنی ئەو وڵاتەی کردووە.

 ئیسرائیل بەرنامە ناوکی و مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگەی جیهانی دەزانێ و بەردەوام بەرپرسانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.

سەرەڕای هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەرتەشی ئیسرائیل بەردەوام لە ناوچەکەدا بەرپرسانی پلەبەرزی سپای تێرۆریستیی پاسداران دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسی یەکەی دروستکردنی دڕۆن و مانگی دەسکردی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە سووریەی کردە ئامانج.