کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شنۆ و پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

15:29 - 3 سەرماوەز 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ خەزەڵوەر، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ لە ئاواییەکانی سەرگیز، قەرەسەقەل و دێشەمس چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

 لاوانی دەروەست لە گەڕەکی" تاچیناوێـ"ـی شاری شنۆ و ئاوایی" شاوانێ"، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لە شنۆ بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت کە وتەی بەنرخی "گەڵێک ئازادیی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییە بدا"ی دوکتور قاسملووی لێ نووسرابوو و هەروەها نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "مەرگ و نەمان بۆ جاش" و "مەرگ بۆ خامنەیی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی تێکۆشەر لە پیرانشار لە کانی لۆسەی بادیناوێی پیران ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان نەخشاندووە.