کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ جارێکی دیکە وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا دژی ئێران لێدوانی دا

18:43 - 3 سەرماوەز 2722

"پەنی وەنگ"  لە مەجلیسی سێنا بۆ نەگوتنەوەی سروودی ڕێژیمی ئێران لە جامی جیهانیی ''قەتەر"دا ڕێزی لە ھەڵوێستی تیمی فووتباڵی ئێران گرت.

ناوبراو وتوویەتی جارێکی دیکە باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانیان بانگ کردووەتە وەزارەتی دەرەوە و بەتوندی لەسەر سەرکوتی درندانەی خەڵکی ئێران ئاگاداریان کردووەتەوە. ھەروەھا ڕایگەیاند لەگەڵ ھاوپەیمانانمان لە وتووێژداین بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی دوایی لەسەر ڕێژیمی ئێران.

پارلمانی ئوسترالیا دووشەممەی داهاتوو، ٢٨ی نۆڤامبر کۆ دەبێتەوە و لەسەر کۆماری ئیسلامی ھەڵوێستی جیددی دەگرن.

ھەر لەو ڕۆژەدا خۆپیشاندانێکی گەورەی ئێرانییەکان لە بەردەم پارلمانی ئوسترالیا و بەردەم باڵوێزخانەی ئێران بۆ پشتیوانی لە کوردستان و ڕاپەڕینی ژینا لە کانبێرا بەڕێوە دەچێت.