کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی مامۆستایانی ئایینیی شاری ورمێ لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان

18:50 - 3 سەرماوەز 2722

مامۆستایانی ئایینیی شاری ورمێ، پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران و کوردستان دەربڕی.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایانی ئایینیی شاری ورمێ یەکدەنگ و یەکهەڵوێست لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی و باسیان لەوە کرد کرد کە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیون و هیچکات پشتی خەڵکی شۆڕشگێر بەرنادەن، بۆیە ڕێژیمی ئێران دەبێ کۆتایی بە سەرکوتی خوێناویی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان بێنی.

مامۆستایانی ئایینی لە درێژەدا، سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران کرد و وتیان: بە هەموو شێوەیەک سەرکۆنەی سەرکوتکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەین و ئەوانەی کە دەسبەر کراون پێویستە ئازاد بکرێن و بەهیچ شێویەک لە دینی ئیسلامدا ڕێگەپێدراو نییە کە لە بەندیخانە بەرانبەر دەسبەسەرکراوان توندوتیژی بەکار بهێنرێ.

لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی دیواندەرە، سنە، دێولان، هەورامان، ورمێ، سەقز، جوانڕۆ، بانە، سەردەشت، پیرانشار و مەهاباد پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕین و خەڵکی خۆپیشاندەر دەربڕی.