![](/content/upload/1/news/57144_w920.jpg)
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەز خەڵکی تێکۆشەری بەلووچستان دوای نوێژی هەینی دژی ڕێژیمی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە خاش، چابەهار، دۆزاپ، شەهید یاسر شەبەخش و چەند شوێنی دیکە دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
خەڵک دژی ئاخوندەکان و هەروەها ڕێژیمی ئێران دروشم دەدەن.
هێزە تێرۆریستییەکانی تاران بۆ ئەوەی دەنگی ئازادیخوازیی خەڵکی بەلووچ سەرکوت بکەن دەستیان بە تەقە کردووە.
بەهۆی تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی تاران چەندین ئازادیخوازی بەلووچ بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردووش خەڵکی بەلووچستان بۆ پشتیوانی لە کوردستان خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردبوو.