کامیووندارەکانی کوردستان و ئێران لە بانگەوازێکدا بڵاویان کردووتەوە کە ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز بۆ پشتویانی لە خۆپیشاندانەکان مان دەگرن.
لەو بانگەوازەدا هاتووە ئێمە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی پڕشکۆی خەڵکی ئێران ڕۆژی شەممە مان دەگرین.
چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بە بڵاوکردنەوەی بانگەواز پەیوەست بە شۆڕش دەبن و پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندەران دەکەن.