لاوانی شۆڕشگێڕی سەرشەقام لە ناوچەی "شاماتـ"ـی مەهاباد لە چالاکییەکی شۆڕشگێڕانەدا لەسەر زۆربەی دیوارەکان دروشمی تایبەتیان نووسیوە.
"حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "ژینا" لەو دروشمانە بوون کە لاوانی شۆڕشگێڕ لەسەر دیوارەکان نووسیبوویان.
لە ناوچەی "نۆدشە"ی شاری پاوە لاوانی شۆڕشگێڕی شار لە چالاکییەکی تایبەتدا لەسەر زۆربەی دیوارەکان، دروشمیان نووسیوە و درێژەیان بە شێوە خەباتی خۆیان دژ بە ڕێژیم داوە.
دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی حدکا"، "بژی دێموکرات"، "بژی پێشمەرگە" و "نەمان بۆ خامنەیی" لەو دروشمانە بوون کە لاوانی شۆڕشگێڕ لەسەر دیوارەکان نووسیبوویان.
ئەم چالاکییانە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان و ئێران و بەمەبەستی پاڵپشتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوون.