کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوڵاڵە شەرەفکەندی وەکوو جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا

20:11 - 4 سەرماوەز 2722

گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست لە وڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و هەیئەتی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆنگرەیە بەشدارن. 

گوڵاڵە شەرەفکەندی کادری یەکیەتی ژنان کە لە  کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو وەکوو جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ، توانی دەنگی متمانە بەدەست بێنێت.

سەرکەوتنی ئەو ژنە کوردە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنانی کورد بە تایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵات کە دەتوانن دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

ژنانی کورد لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا لەژێر چەوسانەوەیەکی زۆردان, بەڵام خەباتی ئەوان بەتایبەت لە شۆڕشی ژینادا لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.