
لە درێژەی شۆڕشە سەرانسەرییەکەی خەڵکی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی ، ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی زاهیدان و خاش دەستی پێ کرد و خەڵکی ناڕازی بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر" ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
هاووڵاتییانی بەلووچ، پاش نوێژی هەینی لە زاهیدان بە دروشمی" مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و بەسیجی و سپایی، داعشی ئێمە ئێوەن"، ڕژانە سەر شەقامەکان و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ڕاستەخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچ کردووە و چەندین کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچستان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە خەڵکی ناڕازی لە شارەکانی" سەراوان، ئێرانشار، خاش و چابەهار" بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" و هەروەها "برووخێ حکوومەتی دیکتاتۆری"، ڕژانە سەر شەقامەکان و هێزەکانی ڕێژیم بە دۆشکا تەقە لە خەڵکی ڕاپەڕیوی بەلووچ دەکەن و دەیانهەوێت بە چەکی قورس و نیوە قورس، دەنگی ئەو خەڵکە وەزاڵەهاتووە کپ بکەن.