کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاککردنی ماڵپەڕی هەواڵدەریی فارسی سپای پاسداران، لەلایەن گرووپی "بلەک ڕیوارد"ەوە

12:02 - 5 سەرماوەز 2722

گرووپی هاکێریی "بلەک ڕیوارد"، ماڵپەڕی هەواڵدەریی فارس، سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی هاک کرد.

ڕۆژی هەینی، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، گرووپی هەکێریی "بلەک ڕیوارد"، ماڵپەڕی هەواڵدەریی "فارس نیووز" سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسدارانی هاک کردووە و لە پەیامێکدا لەسەر لاپەڕەی سەرەتایی "فارس نیووز" ڕایگەیاند کە، نزیکەی ٢٥٠ ترابایت زانیاریی لە تەواوی سیستمەکانی ئەو ماڵپەڕەی سڕیوەتەوە و لە هاککردنی ماڵپەڕی بەرنامە ناوکییەکی ڕێژیمیش  بەردەوام دەبێ.

گرووپی هاکێریی "بلەک ڕیوارد"، بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاندبوو کە بەندکراوانی شۆڕشی سەرانسەریی ئازاد بکا، لە ئەگەری ئازادنەکردنی بەندکراوان، بلەک ڕیوارد بڕیاری داوە هێرشی سایبێری بکاتە سەر هەموو ماڵپەڕەکانی بەرنامەی ناوکی و بڵاویان بکاتەوە؛ لە ئێستادا ماڵپەڕی "فارس نیووز" داخراوە و لە دەستی سپای تێرۆریستیی پاسداراندا نەماوە، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە کە لەسەر کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لێکۆڵینە بکەن و بەنیسبەت جینایەتەکانی بێ‌دەنگ نەبن.