کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان لە سۆران کۆچی دوایی کرد

12:19 - 5 سەرماوەز 2722

"مام ئاڤدەل بابکەیی"، ناسراو بە "شەهیدی زیندوو"، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و خەڵکی شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر لە باشووری کوردستان، دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.

"مام ئاڤدەل"، لە کاتی دەوڵەتی کۆماری کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگەیەکی قارەمان و لێهاتوو بوو و هەروەها لە شۆڕشەکانی ئەیلوول، گوڵان و ڕاپەڕیندا بەشداریی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کوردی کردووە و قارەمانانە بەدژی داگیرکەرەکانی کوردستان داستانی مانەوەی تۆمار کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستنی ئێران، وێڕای خەم و پەژارەی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی مام ئاڤدەل، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی سۆران دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.