"سەید نەسرەدین"، پیری یارسانییەکان ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە هاونیشتمانیان و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە داخدارەکانیان و بەتایبەت بنەماڵەی داخداری یارسانی، لە بەرەبەری ڕێوڕەسمی خاوەنکار لەلایەن تەکیەی حەیدەرییەوە ڕادەگەیەندرێ کە جێژنی کۆتایی ڕێوڕەسمی ئەوساڵی خاوەنکار بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا هیوای خواستووە کە خەڵکی شەریف و دڵسۆزی ئێران، لەوەبەدوا شایەتی ئەو ڕووداو و کارەساتە ناخۆشانە نەبن.