ڕۆژی هەینی، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست لە شاری مادریدی وڵاتی ئێسپانیا، پووستێری "ژینا ئەمینی"، بە سەر بەشداربووانی کۆنگرەکەدا دابەش کرا.
"گولاڵە شەرەفکەندی" بە نوێنەرایەتیی هەیئەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم کۆنگرەیەدا، لە کردەوەیەکی سەمبولیکدا و بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی شۆڕشی ژینا بە جیهان، پووستێری تایبەت بە شۆڕشی ژینای بە سەر بەشداربوواندا بڵاو کردەوە.
کۆنگرەی ژنانی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو و لە ئاکامی ئەم کۆنگرەیەدا "گولاڵە شەرەفکەندی" بە جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.