ڕۆژی هەینی، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە پەراوێزی ٢٦ـەمین کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست، لە مادرید، کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەندین سیاسەتوان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆنگرەکەدا دیداری کرد.
ئەو کەسایەتییانەی کە دیداریان لەگەڵ کرا بریتین بوو لە:
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و سەرۆکی تازەهەڵبژێردراوی ئینتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست
لویس ئەیالا سکرتێری ئینتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست
جۆرج پاپاندێریۆ، سەرۆکی ئینتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست
برۆنۆ گۆنکالڤێس سکرتێری یەکیەتیی لاوانی ئینتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست
پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ و لە ئاکامی هەڵبژاردنەکاندا، پێدرۆ سانچێز، بوو بە سەرۆکوەزیرانی ئێسپانیا و خاتوو تالاس، بوو بە سکرتێری نوێی ئینتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست کە لە لایەن کاک مستەفا هیجرییەوە پیرۆزباییان لێ کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامی ئەسڵیی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیستە.