کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دەیەوێ کۆتایی بە مانگرتنەکان بهێنێ

11:03 - 6 سەرماوەز 2722

ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە کوردستان، لە هەوڵێکی نوێدا بە زۆرمڵێ دەیەوێ دووکانەکان بە خەڵك بکاتەوە.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران گوشاریان بۆ دووکانداران هێناوە کە دەبێ دووکانەکان بکەنەوە.

لە پیرانشاریش سەرەڕای ئەوەی کە دادستانی ڕێژیم لە ڕێگەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەی لە دووکانداران کردووە کە دەبێ دووکانەکان بکەنەوە، خەڵک لە داخستنی دووکانیان و درێژەدان بە مانگرتن بەردەوامن.

ڕۆژی ڕابردووش لە زۆربەی شارەکانی کوردستان مانگرتن بەردەوام بوو و خەڵك دووکان و بازاڕیان داخستبوو.