کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم هێزی هێناوەتە نێو شارەکان

11:28 - 6 سەرماوەز 2722

بەپێی زانیارییەکان چەند ڕۆژێکە ڕێژیم هێزێکی زۆری هێناوەتە نێو شاری پیرانشار کە بە وتەی هاووڵاتییان ئەو هێزە نەناسراوە زۆر دەمارگرژن .

ڕێژیمی ئێران لە ترسی شۆڕش، لە چەندین شوێن و لەوانە لە دەرەوەی شارەکان خاڵی پشکنینی داناوە؛ سەرەڕای ئەوەش لەو جێگایانە هێزێکی زۆری داناوە و بە مەبەستی تۆقاندنی خەڵک، دۆشکا و چەکی دیکەی لەسەر ماشینەکان دامەزراندووە.

فەزایەکی تەواو مێلیتاریزەکراو و نیزامی بە سەر شارەکانی کوردستاندا زاڵە و ماوەی سێ شەوە هێزە دژەگەلییەکان لە زۆربەی گەڕەکەکاندا بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵک لە حاڵی گەشت لێداندان.