کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بەهمەن بەلووچ" پەیامێکی ڕوو لە فەرهەنگییان و فەرمانبەرانی بەلووچ بڵاو کردەوە

12:11 - 12 خەزەڵوەر 2722

"بەهمەن بەلووچ" چالاکی سیاسیی بەلووچ ڕوو لە فەرهەنگییان و فەرمانبەرانی بەلووچ پەیامێکی بڵاو کردەوە و لەو پەیامەدا داوای لە تەوای خوێندەوارانی بەلووچ کرد کە پەیوەست بە خەڵکی مافخواز و ڕاپەڕیوی ئێران بن.

"بەلووچ" لەو پەیامەدا داوای لە هاووڵاتییانی بەلووچ کرد کە ڕێپێوانی ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەر ناسراو بە ڕۆژی "سێزدەی ئابان" بایکۆت بکەن و بە بەشدارینەکردنیان نایەکی ددانشێکن بە ڕێژیم بڵێنەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە لە درێژەدا ڕوو بە "مامۆستایان، فەرهەنگییان و فەرمانبەران" وتوویەتی، باشتر وایە لە ڕێوڕەسمەکانی ڕێژیمدا بەشداری نەکەن چون بە بەشداریکردنیان تەنیا ناوبەنگێکی خراپ بۆ خۆیان تۆمار دەکەن.

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە کە لە ئێستادا خەڵک زیاتر لە هەمیشە چاوەڕوانییان لە هاودەنگی و خۆڕاگریی ئەو توێژە ڕۆشنبیرە هەیە .

دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران کەسانێکی ناسراوی زۆر لە نێوخۆ و دەرەوە پشتیوانیی خۆیان بە شێوازی جۆراجۆر لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان دەربڕی.