کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانۆڕی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە بۆکان، بۆ ترساندنی خەڵک

11:49 - 6 سەرماوەز 2722

سپای تێرۆریستیی پاسداران بۆ ترساندنی خەڵکی بۆکان، بە نێو شاردا مانۆڕی سەربازی لێ دەدا و تەواوی شاری مێلیتاریزە کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری بۆکان، بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، بە نێو شاردا بڵاوەیان پێ کراوە و مانۆڕی سەربازی لێ دەدەن و بە تەواوەتی شاریان مێلیتاریزە کردووە.

هێزەکانی ڕێژیم ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵک دەکەن و شەوانیش بێ هیچ هۆکارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ماڵەکانیان تاڵان دەکەن.

لاوانی قارەمانی شاری بۆکان سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەی هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، بوێرانە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

لە نێو شاری بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان قوتابخانە و زانکۆکان داخراون و مامۆستایانی و خوێندکاران ناچنەوە زانکۆ و خوێندنگەکانیان.