کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سنە

12:10 - 6 سەرماوەز 2722

لە درێژەی شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئاخوندی، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سنە، ئەمرۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سنە بەمەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات، دەستیان دایە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی گشتی.

ڕاپەڕین و شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ، ئێستاش هەر بەردەوامە و خوێندکارانی زانکۆی سنە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و خوێندکار دەمرێ بەڵام ناحەقی قەبووڵ ناکات، بەرەوڕووی ئەو ڕیژیمە داگیرکەرە بوونەتەوە.