کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی شاهروود بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان

12:15 - 6 سەرماوەز 2722

خوێندکارانی زانکۆی پیشەسازیی شاهروود، بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان و مەحکوومکردنی سەرکوتی خوێناویی خوێندکاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بە نووسینی دروشمی وەکوو؛ شەهید نامرێ، مەهاباد، خوێندکاران دەبێ ئازاد بکرێن و بەرزکردنەوەی وێنەی "کیان پیرفەلەک" لەسەر پلاکارد، مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند.

خوێندکارانی زانکۆی شاهروود، بە نووسینی دروشمگەلێک کە لە ڕاپەڕینی سەرانسەریدا بەدژی کۆماری ئیسلامی دەوترێتەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران و خوێندکاران دەربڕی و پەیوەست بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە بوون.