کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێمن ئامان لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینەکەی کوردستان شەهید بوو

12:29 - 6 سەرماوەز 2722

هێمن ئامان، یەکێک لە خوپیشاندەران و ڕاپەڕیوانی شاری بۆکان، بەهۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمەوە پاش دەسبەسەرکرانی، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوو.

هێمن ئامان، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی" قورمیش" و دانیشتووی گەڕەکی مەجبورئاوای بۆکان بوو.

ناوبراو لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەل هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم، لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرابوو و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوو.