کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو منداڵ لە سەردەشت کەوتنه بەر دەسڕێژی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران

12:47 - 6 سەرماوەز 2722

ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، دوو منداڵی تەمەن ١١ و ٨ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوون.

ئەو دوو منداڵە برای یەکترن و لە خاڵی پشکنینی سێڕای مەلا شێخ کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران.

لەو هێرشەدا فەرزادی تەمەن ١١ساڵ سەری بە سەختی بریندار بووە و براکەشی چەندین ساچمە بەر لەشی کەوتووە و بریندار بووە.

دۆخی جەستەیی ئەو دوو منداڵە نالەبارە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک دەست لە هیچ جینایەتێک ناپارێزێت