کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری یەکیەتیی لاوان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

17:08 - 6 سەرماوەز 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، سێبەر سێلەکە بە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی بەڕێز ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

لەم دیدارەدا نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە ڕاپۆرتێکی تۆکمەدا باسی لە ڕەوشی قوتابییانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت قوتابییانی نیشتەجێی لە شاری کۆیە کرد کە بەهۆی بوردومانەکانی ئێران لە ڕەوشێکی خراپدان.

لە بەرامبەردا بەڕێز ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە وێڕای وەرگرتنی ڕاپۆرت، بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ سەرجەم کێشە و ئاریشەکانی قوتابییان بەبێ جیاوازی دا.