کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆ لەهەمبەر دۆخی ئەمنییەتی لە زانکۆکان

10:26 - 7 سەرماوەز 2722

خوێندکارانی زانکۆی تەباتەبایی تاران، بە کۆبوونەوە و وتنەوەی دروشمی، بەندکراوی سیاسیی دەبێ ئازاد بکرێ و خوێندکاری بەندکراو دەبێ ئازاد بکرێ، داوای ئازدکردنی بەندکراوانی سیاس بەتایبەتی خوێندکارانی دەسبەسەرکراو دەکەن.

پاش شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران دژی دیکتاتۆری بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و پەیوەستبوونی خویندکارانی زانکۆکانی ئێران بەو شۆڕشەوە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ هێج ترسێک خوێندکارانی زانکۆ دەگرن و دەسبەسەریان دەکەن.
 بەپێی ئەو ئامارانەی کە تا ئێستا هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی کردووەتەوە، ٥٦٦ خوێندکاری زانکۆ لە شارەکانی ئیران دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی، بە مانگرتن و وتنەوەی دروشم دژی دیکتاتۆر بوونە دەنگی ئەو خوێندکارە دەسبەسەرکراوانە و بە گشتی داوای ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی و خوێندکاران دەکەن.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی ئازادی سنە، بە کۆبوونەوە و مانگرتن لە حەوشەی زانکۆکە و دروشمی خوێندکار دەمرێ بەڵام ناحەقی قەبووڵ ناکا و هەروەها بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بوونەوە.

خوێندکارانی زانکۆی ئەمیرکەبیری تارانیش، پاش مانگرتن و وتنەوەی دروشم دژی دیکتاتۆر، داوای ئازادکردنی هەموو خوێندکارانی دەسبەسەرکراویان کرد.