کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی ناوی سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی دێولان

12:27 - 7 سەرماوەز 2722

شوناسی سێ کەس لە دەسبەسەرکراوانی شاری دێولان کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری دێولان سەربە پارێزگای سنە، ژمارەیەک هاووڵاتییان لەو شارە دەسبەسەر کرد کە ئێستا ناویان ئاشکرا بووە.

هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری دێولان، بە هەڕەمەکی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و سێ کەس بە ناوەکانی؛ علی جەوانمەردی، شەهرام مەنسووری و ئەنسار ڕەحیمی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و کە تا ئیستا هیج زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەست‌دا نییە تەنیا ناوەکانیان ئاشکرا بووە.