کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێری بۆکان بەیانییەیەکیان بڵاو کردەوە

11:49 - 12 خەزەڵوەر 2722

لاوانی شۆڕشگێری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک داوای مانگرتنیان لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کردووە.

لەو بەیانییەدا هاتووە ئێمە لاوانی شۆڕشگێڕی بۆکان داوا لە تەواوی دووکانداران، بازاڕیان، مامۆستایان، قوتابییان و خوێندکاران دەکەین ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەر ١٤٠١ بە مانگرتنی گشتی لە بازار و قوتابخانەکان و دوانێوەڕۆ سەعات ٥ی ئێوارە بە هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندان بەدژی کۆماری پەت و سێدارە، درێژە بە ڕاپەڕین و شۆڕش بدەین.

هەروەها داوامان لە خەڵکی گوندەکانی دەورووبەری بۆکان هەیە کە بۆ ڕۆژی شەممە  ١٤ی خەزەڵوەر هاوشانی ڕۆڵەکانی شار بەشداریی مانگرتن و خۆپێشاندانەکان بکەن.