دوو کەس لە بریندارەکانی ڕاپەڕینی سەرانسەریی کوردستان، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز، شۆڕش نیکنام، لە برینداربووانی ڕاپەڕینی سەرانسەری لە شاری مەهاباد، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی سەیدوشوهەدای ورمێ، چووە ڕیزی شەهیدانی کوردستانەوە.
شۆڕش نیکنام تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و بە هۆی تەقەی هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە چووبووە کۆماوە و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕەزا کازمی، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی مووژەژ، کە ڕۆژی سێشەممە، یەکی سەرماوەز بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بریندرا کرابوو، چووە ڕیزی شەهیدانی نیشتمانەوە.
ناوبراو پاش برینداربوون گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەز بەهۆی قورسی برینەکانیەوە شەهید بوو.