کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران هەوڵی زڕاندنی ناوی پێشمەرگە دەدەن

13:27 - 7 سەرماوەز 2722

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پاسدارە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە، ٥ی سەرماوەز، بە جلوبەرگی خاکییەوە هاتوونەتە نێو شاری کامێران و ئازار و ئەزیەتی خەڵکیان کردووە.

پاسدارەکانی ڕێژیم لە سێناریۆیەکدا بە جلی خاکییەوە چوونەتە نێو شاری کامێران و بە لێدانی خەڵک ویستوویانە خۆیان بە پێشمەرگە پێناسە بکەن تاکوو بتوانن زەربە لە کەسایەتیی پێشمەرگەکانی کوردستان بدەن.

ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ فریودانی خەڵک و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان دەست بۆ هەر کارێک دەبات و ئەم هەوڵەش هەر لەو پێناوەدا و بە مەبەستی خەوشدارکردنی سیمای شۆڕشگێڕان و ناوزڕاندنی لاوانی شۆڕشگێڕ بووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕاپەڕینی سەرانسەریی ئەمجارەی کوردستان بە تەواوەتی لە سەر دەستی لاوانی شۆڕشگێر و خەڵکی تێکۆشەری ناوخۆی کوردستان بەڕێوە چووە.