کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارێکی تێرۆریست لە ئیسفەهان کوژرا

17:33 - 7 سەرماوەز 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەز لە پارێزگای ئیسفەهان پاسدارێکی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسداران بە ناوی "ڕەزا داستانی" بە چەند گولـلە کوژراوە.

ئەو پاسدارە تێرۆریستە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر کار کوژراوە.

لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەریشدا لە ئیسفەهان، سەرهەنگێکی ڕێژیمی تاران بە ناوی "ئیسماعیل چراغی" لە کاربەدەستانی هێزی ئینتزامی لەگەڵ دوو بەسیجی دیکە بە ناوەکانی "محەممەدحوسێن کەریمی " و ''مۆحسێن حەمیدی" کوژران.

ئەو کەسانە دەستیان لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکاندا هەبووە.