خوێندکاران، دەرچووان، لێکۆڵەران و کارمەندانی ئێرانیی نیشتەجێی دەرەوە لە ١٥٠ زانکۆی جیهان پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرد.
ئەوان ڕایانگەیاندووە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز بۆ هاوپێوەندی و پشتیوانی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی کوردستان و ئێران ڕێپێوان دەکەن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.
ئەو کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییە لەژێر ناوی بۆ ئازادیی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕێپێوان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە زانکۆکانی ئورووپا، ئامریکای باکوور، ئوسترالیا و نیووزلەند بەڕێوە دەچێت.