کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی سەرانسەری

21:44 - 7 سەرماوەز 2722

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە هەواڵێکدا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیم لە شاری سنە گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی شەهید پەیمان مینبەری و داوای لێ کردوون کە سکاڵا تۆمار بکەن.

کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ساحێبە وەیسی دایکی شەهید پەیمان داخوازییەکەی دادگای ئینقلابی سنەی ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی بکوژی کوڕەکەی منە.

بە وتەی کوردپا، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنیی بەردەوامەوە گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی شەهید پەیمان بەڵام ئەوان داخوازییەکەیان ڕەت کردووەتەوە.

پەیمان مینبەری، تەمەن ٢٥ ساڵ، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم و لە ڕەوتی ڕاپەڕینی سەرانسەری لە شاری سنە شەهید بوو.