کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل و ئامریکا مانۆڕێکی گەورەی سەبازی بەڕێوە دەبەن

10:36 - 8 سەرماوەز 2722

ئامریکا و ئیسرائیل لە مانۆڕێکی گەورەی سەربازیدا، فڕینی درێژەماوەی فڕۆکە شەڕکەرەکان و هەروەها گەیاندنی فڕۆکەی سووتەمەنیبەر بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ئاسمان هاوشێوەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەبەن.

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی"جێرۆزاڵم پۆست" ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: "ئەو مانۆڕە یەکێک لە گەورەترن مانۆڕە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کە لەگەڵ هێزی ئاسمانیی ئامریکا بە هاوبەشی و لە ڕێگەی هاوشێوەسازیی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێ.

لەو مانۆڕەدا فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسمان دەبن و وەکوو هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران خۆ ئامادە دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو مانۆڕە ئاسمانییە هاوبەشە لە نێوان هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئامریکادا لە ڕۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە لەسەر دەریای مەدیتەرانە و ئاسمانی ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت.