کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وڵاتی سویس گەماری خستە سەر شیرکەتێک و چەند ئەندامی باڵای سپای تێرۆریستیی پاسداران

12:18 - 12 خەزەڵوەر 2722

وڵاتی "سویس" ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە گەمارۆی خستووەتە سەر سێ ئەندامی باڵای سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم و شیرکەتێکی ئێرانی کە لەنێو پێڕستی گەمارۆ نوێیەکانی یەکیەتیی ئورووپادا بوونیان هەبووە.

ئەو گەمارۆیانە خراونەتە سەر شیرکەتی پیشەی هەوایی "شاهید" و سێ فەرماندەی باڵای سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم کە لە ڕۆژی ١٠ خەزەڵوەرەوە هاتووەتە بواری جێبەجێکردن.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر، وڵاتی سویس گەمارۆی خستە سەر دڕۆنەکانی ڕێژیمی ئێران.

سەرەڕای ئەوەیکە هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران دراوە کە نابێ دڕۆن و مووشەک بۆ ڕووسیە بنێرێت هەتا لە شەڕ دژی ئۆکراین کەڵکی لێ وەرگرێت بەڵام ڕێژیمی ئێران لەم کارە بەردەوام بووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە یەکیەتیی ئورووپا لەمبارەوە گەمارۆ بخاتە سەر بەشی چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران.