کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵپشتیی بەردەوامی کورد و بەلووچ لە یەکتری بەدژی ڕێژیمی ئێران

11:04 - 8 سەرماوەز 2722

نەتەوەی کورد و بەلووچ بە پشتیوانیی یەکتر و یەکیەتیی و یەکگرتوویی، بە دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وەستاونەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ  بە نووسینی دروشم لەسەر دیوارەکان، پشتیوانی و هاودەنگییان بۆ نەتەوەی بەلووچ دەربڕی، ئەوە لە کاتێکدایە خەڵکی قارەمانی بەلووچستانیش بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروشمیان وتەوە و هەموو دیوارەکانی شاریان بە نووسینی دروشمی "کوردستان تەنیا نییە، بەلووچ پشتیوانییە" ڕازاندەوە.

لە چالاکیی شەوی ڕابردوودا  ڕۆڵە بەئەمەگەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ بە دروشمی "برایەتیمان شانازییە بۆ خەباتکردن بە دژی ڕێژیمی ئێران" و "نەتەوەی کورد برا و پشتیوانی نەتەوەی بەلووچه"، وەکوو یەک لەسەر یەک ئامانج بەدژی داگیرکەران خەبات دەکەن.