کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتیی کامیۆنداران لە ئێران

11:34 - 8 سەرماوەز 2722

لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و کوردستان، کامیۆندارانیشدژی ڕێژیمی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتنی گشتی.

پاش ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەتایبەتی کوردستان، پەیوەستبوونی کامیۆنداران بەو مانگرتنە سەرتاسەرییە، هێزەکانی سپای پاسداران لە هەموو شوێنە چاوەدێرییەکان و  خاڵە سنوورییەکانی نێو شارەکانی کوردستان خاڵی پشکنینیان داناوە.

ڕێژیمی ئێران بە جێگای ئەوەیکە پارێزگاری لە خاک و وڵاتەکەی خۆی بکا پارێزگاری لە سووریە و لوبنان دەکا و خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بەهەستکردن بەو بابەتە لە هێندێک شوێن خاڵە سنوورییەکانیان داخستووە و خاوەن ماشینە بارهەڵگرەکان بە هەستکردن بەو بەرپرسیایەتییە مانیان لە کارکردن گرتووە و تێکەڵ بە ڕێزەکانی شۆڕش دژی ڕێژیمی ئێران بوون.