دەیان هونەرمەندی خەڵکی ئێران کە دانیشتووی وڵاتانی بیانین، لە بانگەوازێکدا بڵاویان کردووەتەوە کە بایکۆتی ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە ڕێژیم بکەن.
ئەو بانگەوازە لەلایەن هونەرمەندان، نووسەران، سینەماکاران و خوێندکارانی دانیشتووی وڵاتانی بیانی بڵاو کراوەتەوە.
ئامانج لەو بانگەوازە ئەوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتوندی و بە شێوەیەکی بێبەزەیانە خەڵک سەرکوت دەکات.
لەو بانگەوازەدا داوا کراوە کە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە ناوەند و دامەزارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران تەحریم بکرێن.
زیاتر لە ٦ هەزار کەس لە کەسایەتییە فەرهەنگییەکانی ئێرانی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لە خەڵكی ڕاپەڕیو دەربڕیوه.