کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی بەلووچ، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا

13:34 - 8 سەرماوەز 2722

مامۆستایەکی ئایینی بەناوی "کەریم بەخش سپاهی"، پێشنوێژی گوندی کووران سەر بە شاری مێهرستانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، "کەریم بەخش سپاهی" مامۆستای ئایینی و پێشنوێژی گوندی کووران سەر بە مێهرستانی بەلووچستان، لە بەردەم مزگەوتی گوندەکە‌دا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن کە ناوبراو هیچ کێشەیەکی شەخسیی لەگەڵ هیچ کەسدا نەبووە و گومانی ئەوە هەیە سپای پاسداران ئەو کارەی کردبێ.

سەرچاوەکانی نزیک لە چالاکانی بەلووچ باس لەوە دەکەن کە مامۆستا کەریم بەخش سپاهی، لە کاتی چوونە دەرەوە لە مزگەوت چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە و پێدەچێت سپای تێرۆریستیی پاسداران ئەو کردەوە تێرۆریستییەی ئەنجام دابێت، لەبەر ئەوەیکە کە ناوبرا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و ماوەیەکە لە بەلووچستان کەسانی نەناسروای سەر بە سپای پاسداران ڕاستەوخۆ تەقە کە مامۆستایانی ئایینی دەکەن.