کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بەهۆی گوشارەکانی ڕێژیم

21:55 - 8 سەرماوەز 2722

شۆرای هاواهەنگیی دامەزراوە سێنفییە فەرهەنگییەکانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرانسەری لە ئێران، لە قوتابخانەی "ڕزوانی نژاد" لە کرمان دوای ئەوەیکە قوتابییان دژی ڕێژیم دروشم دەڵێنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و گوشار دەخرێتە سەر بەڕێوەبەریی قوتابخانەکە.

"زەهرا لۆڕی" بەڕێوەبەری قوتابخانەی "ڕزوانی نژاد" لە کرمان بەهۆی ئەوەیکە ئامادە نەبووە ناوی قوتابییەکان کە دژی ڕێژیم دروشمیان وتووە و هەروەها فیلمی کامێراکان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە.

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەرپرسیاریەتیی لێ وەرگیراوەتەوە و ڕووبەرووی هەڕەشە بووەتەوە کە لە ئاکامدا بەهۆی زۆر بوونی گوشارەکانەوە گیانی لەدەست داوە.