کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکستی تیمی فووتباڵی ڕێژیمی ئێران، خوشحاڵیی خەڵکی ئێران بەتایبەتی کوردستانی لێ کەوتەوە

10:41 - 9 سەرماوەز 2722

پاش شکستی تیمی فووتباڵی ڕێژیمی ئێران لە تیمی ئامریکا و حەزفی ئەو تیمە لە کێبڕکێی جامی جیهانیی قەتەر، خەڵکی ئێران لە هەموو شارەکان و بەتایبەتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و خوشحاڵیی خۆیان دەربڕی.

ڕێژیمی ئێران داینابوو ئەگەر تیمەکەی بڕواتە قۆناغێکی دیکەوە لەو یاریانەدا، ڕۆژی چوارشەممە بکات بە پشووی فەرمی لە هەموو ئێراندا، بەڵام  تیمی ڕێژیمی ئێران دۆڕا و بەو دۆڕانە دڵی خەڵکی ئێران بەتایبەتی خەڵکی کوردستان خۆش بوو.

 خەڵک لە هەموو شارەکان بۆ دەربڕینی خوشحاڵیی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان و دۆڕانێکی دیکە بۆ ڕێژیمی ئێران هاتە ئاراوە.