سەرکۆماری ئامریکا، پاش سەرکەوتنی تیمی فووتباڵی وڵاتەکەی و بردنەوەی لە تیمی ڕێژیمی ئێران وتی: "بە هەموو یاریزانەکانم وتبوو کە ئێوە دەتوانن یاریەکە ببەنەوە".
جەو بایدن، سەرکۆماری ئامریکا ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، سپاسی خۆی بۆ سەرکەوتنی تیمی میللیی وڵاتەکەی پێشکەش بەهەموو یاریزانانی ئەو تیمە و ڕاهێنەرەکەی کرد و وتی: "ئامریکا یەک ئێران سفر، کاتێک لەگەڵ یاریزانەکان و ڕاهێنەرەکەمان قسەم دەکرد پێم وتن ئێوە دەتوانن لەو یاریەدا شکست بە ڕێژیمی ئێران بێنن".
پاش سەرکەوتنی تیمی میللیی فووتباڵی ئامریکا بەسەر تیمی فووتباڵی ڕێژیمی ئێراندا و حەزفبوونی تیمی ڕێژیمی ئێران لە کێبڕکێ جیهانییەکاندا، خەڵکی هەموو ئێران بەتایبەتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و خوشحاڵیی خۆیان بۆ دۆڕاندنی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.