ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەز بەرانبەر بە ٢٩ی نۆامبری ٢٠٢٢ی زایینی، کۆمەڵەی کلتووری و فەرهەنگیی "کۆمکار" لەلایەن شارەداری شاری "ڕێنانس" سەر بە کانتۆنی "لۆزانـ"ـی وڵاتی سویس خەڵات کرا.
ناوەندی کۆمکار کۆمەڵەیەکی کوردیە کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە چاند، هۆنەر، فەرهەنگ و هەروەها پەروەردەی زمانی کوردی دەکات.
کۆمکار یەکەم ناوەندی کلتووری و فەرهەنگی کوردی و تەنانەت بیانیە کە لەلایەن شارەداری ئەو شارەوە خەڵات دەکرێت.