کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازێک بۆ ڕاپەڕینی گشتیی خەڵکی بەلووچستان لە زاهێدان

11:56 - 9 سەرماوەز 2722

چالاکانی مەدەنیی بەلووچ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی هەینیی خوێناوی زاهێدان، بانگەوازێکیان بۆ ڕاپەڕینی گشتی لە ڕۆژی هەینیدا ڕاگەیاندووە.

چالاکانی مەدەنیی بەلووچ لە زاهێدان، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەینیی خوێناویی زاهێدان، بانگەوازێکیان بۆ ڕاپەڕینی گشتی لە ڕۆژی هەینیدا و بە دروشمی"دەستدرێژی و جینایەت، مەرگ و نەمان بۆ ویلایەت"
 ڕاگەیاندووە و بڕیار وایە کە خەڵکی ڕاپەڕیو و شۆڕشگێڕی زاهێدان پاش نوێژی هەینی لە بەردەم مزگەوتی "مەکی"ی زاهێدان کۆ ببنەوە و لە شەقامی زانکۆوە بڕۆنە بەردەم دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە زاهێدان.