کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچێکی کورد لە کێبڕکێی بۆکسدا توانی سەرکەوتن تۆمار بکات

17:45 - 9 سەرماوەز 2722

سارینا فاتحی ناسراو بە (Kurdish girl) تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کێبڕکێی بۆکسدا کە لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

ناوبراو لە  شاری مەریوان لە دایک بووە و لە وڵاتی بریتانیا نیشتەجێیە.

ئەو کچە وەرزشوانە لە یەکەم کێبڕکیی خۆیدا توانیویەتی لە کێشی خوێدا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات.