ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێ پەیجی (pdk1-1324) مافی بەسەر ئەوانەوە نییە.
دەقی ئاگادارییەکە:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پەیجێک بەناوی pdk1-1324 کە کەلکی لە ناوی حیزبی دێموکرات و لۆگۆی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی "١١٠ی بەیان" وەرگرتووە، دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەندێ بابەت و ناوزڕاندنی کۆمەڵێک کەس.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆی لەو پەیجە کە بە لۆگۆی ئێمەوە کراوەتەوە، بێبەری دەکا و ڕادەگەیەنین کە جگە لە پەیجی ڕەسمیی خۆمان بە ناوی "هێزی پێشمەرگەی کوردستان" هیچ پەیج و ئەکاونتێکی دیکەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٩ی سەرماوەزی ١٤٠١