کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆئمێن زەندکەریمی خەڵکی سنه لە ڕاپەڕینەکانی کوردستان شەهید کرا

12:35 - 12 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، "مۆئمێن زەندکەریمی" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی عوبەید خەڵکی شاری سنە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران شەهید کرا.

تەرمی ئەو لاوە شۆڕشگێڕە بۆ بەخاکسپاردنی بۆ گوندی ماچکه سەر بە شاری دێولان ڕەوانە کراوە.

هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران گوشاریان بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدە هێناوە کە دەبێ بە شەو تەرمەکەی بنێژن.

مۆئمێن زەندکەریمی خەڵکی گوندی ماچکە سەر بە شاری دێولانە و دانیشتووی گەڕەکی گوڵشەنی سنەیە.

خۆپیشاندانەکان شەوی ڕابردوو لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێراندا درێژەی هەبووە و دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چووە.