کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیازی ڕێژیم بۆ کردەوەی تێرۆریستی لە خۆپێشاندانی "١٣ی ئابان‌"دا

22:55 - 12 خەزەڵوەر 2722

ڕێژیم بۆ کۆنتڕۆڵی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و دەستخستنی بیانووی زیاتر و باشتر بۆ سەرکوتی خەڵک بەنیازی خوڵقاندنی کارەساتێکی مرۆییە لە خۆپێشاندانی "١٣ی ئابان"دا.

بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندن گەیشتووە، ڕێژیم لە بەرنامەی‌ دایە سبەی، ١٣ی خەزەڵوەر(آبان) لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان و لە نێو ئاپۆڕای خۆپێشاندانەکاندا تەقینەوەیەکی تێرۆریستی بەڕێوە ببات و بەئەستۆی خەڵکی ڕاپەڕیو و حیزبەکانی کوردستانیدا بێنێ.

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستان، کردەوەی تێرۆریستیی شاچراغی شیراز، ڕووخاندنی بەشێکی دیکە لە مێترۆپۆل چەند هەوڵێکی دیکەی ڕێژیم بۆ بەلاڕێدابردنی ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردوو بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندن گەیشتووە، خەڵک لە نێوخۆی ئێران و کوردستان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یەکتر ئاگادار دەکەنەوە کە منداڵەکانیان بۆ خۆپێشاندانی حکوومەتیی ١٣ی خەزەڵوەر نەنێرن.