کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧ وڵاتی زلهێزی جیهان پشتیوانییان لە شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی'' کرد

11:23 - 13 خەزەڵوەر 2722

وەزیرانی دەروەی ٧ وڵاتی زلهێزی پیشەیی جیهان، سەبارەت بە سەرکوتی خەڵک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران لە دەرەوەی وڵات دژی ڕێژیمی ئێران و کاردانەوە بە هاوکاریکردنی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتی ئۆکراین، کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ''ئاسۆشیتێدپرێس''، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە دەسپێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا کە بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، "ئانالنا بێربۆک" وەزیری دەروەی ئاڵمان، داوای لە وەزیرانی دەروەی گرووپی ٧ کردووە کە بە شێوەیەکی تایبەتی، پشتیوانی لە مافی ژنانی ئێران و خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان کە پاش کوشتنی بەئەنقەستی ''ژینا ئەمینی'' لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ئەو شۆڕشە لەژێر ناوی ''ژن، ژیان، ئازادی'' هاتووەتە ئاراوە بکرێت.